گەڕان بۆ منداڵە خنکاوەکەی گۆپتەپە بەردەوامە
964+
هۆگر عەدنان
سێ رۆژە بە بەردەوامی تیمەکانی غەواس و گەنجانی خۆبەخشی قەزای کۆیە و ناحیەی تەقتەق و ئاغجەلەر بەدوای تەرمی شەهرامی تەمەن هەشت ساڵدا دەگەڕێن.
شڤان کە گەنجێکی مەلەوانە و خۆبەخشە بە 964ـی وت، بە بەردەوامی بە مەلەوانی و بە چوپ بەدوای تەرمەکەدا دەگەڕێن.
“ئەگەر کەرەستەی پیویستمان لەبەردەستبێت هەتا تەقتەق ناوەستین و بەدوای تەرمەکە دەگەڕێین”، شڤانی مەلەوان وای بە 964 وت.
بەراورد بە دوێنێ ئەمڕۆ ئاستی ئاوی زێی بچووک کەمکراوەتەوە و ئەوەش بە بڕیاری قایمقامی قەزای دوکان بۆ ئاسانکاری و هاوکاری تیمەکانی مەلەوانی لە دۆزینەوەی تەرمەکەدا.