ئاڵای عێراق و تورکیا - فۆتۆ: ئاژانسەکان
عێراق له پله‌ی چواره‌می هاورده‌كارانی كه‌لوپه‌لی توركیایه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دەستەی ئاماری تورکیا رایگەیاند، عێراق لە پلەی چوارەمدا دێت لە ناو گەورەترین هاوردەکارانی تورکیاوە لە مانگی تەمموزی رابردوودا.
ده‌سته‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاماره‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكرای كردووه، هەناردە و هاوردەکردنی تورکیا بە رێژەی 8.3% و 10.5% زیادی کردووە.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، عێراق لە مانگی تەمموزی رابردوو بە بەهای 978 ملیۆن دۆلار هاورده‌ی له توركیا كردووه و له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌یه، كه هاورده له توركیا ده‌كه‌ن، ئەڵمانیاش بە یەک ملیار و 673 ملیۆن دۆلار پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه، له دوای ئه‌و ئیتالیا دێت بە یه‌ك ملیار و 103 ملیۆن دۆلار، هه‌روه‌ها ئەمریکا بە یەک ملیار و 101 ملیۆن دۆلار پلەی سێیەمی گرتووه و بەریتانیاش بە 962 ملیۆن دۆلار له پلەی پێنجەم دێت.
ده‌سته‌ی ئاماری توركیا ئاشكرای كردووه، “هەناردەی تورکیا بۆ مانگی تەمموز 20 ملیار و 78 ملیۆن دۆلار بووە، بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی 2022 بە رێژەی 8.3% زیادبوونی تۆمارکردووە”، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی “هاوردەی تورکیا لە مانگی تەمموزدا 32 ملیار و 285 دۆلاری تۆمار کردووە، کە بە رێژەی 10.5% زیادیی کردووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2022.
عێراق زۆربەی کاڵا و خۆراک لە وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەت تورکیا و ئێرانەوە هاوردە دەکات و به رادەیەکی کەمتر لە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و ئوردنەوە هاوردەیان دەکات.