وەزارەتی خوێندنی باڵا وا دەڵێت
ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12 لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەستیپێکرد
964+
فەهمی نەبی
وەزیری خوێندنی باڵا کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشی تۆماری هەموو زانکۆکان کردووە و ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرگرتنی قوتابیانی 12ی ئامادەیی دەستپێکردووە.
کۆبونەوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە بووە، ئامادەکارییەکان بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2023 -2024 دەستیپێکرد، دوای کۆبوونەوەکە وەزیری خوێندنی باڵا وتویەتی، زۆرترین دەرفەت بە کچ و کوڕانی دەرچووی ئەمساڵی خوێندن دەدرێت.
وەزیری خوێندنی باڵا دەڵێت ئەمساڵیش بەردەوام دەبن لەسەر ئەو داشکانانەی بۆ کرێی خوێندن لەساڵی رابردوو کردوویانە، ئەوەشی وتووە “رێگە نادەین پرسی دارایی ببێتە هۆی لەبارچوونی خەونی لاوەکانمان”.
بڕیارە دووشەممەی هەفتەی داهاتوو واتا 28.8.2023 وەزارەتی پەروەردە داتای دەرچووانی پۆلی 12 بداتە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە ژمارەیان 47 هەزار و 692 قوتابی دەرچووە.