دۆلار هەزار دینار هەڵکشایەوە

964+

فەرمان سادق

بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی جارێکی دیکە هەزار دینار هەڵکشایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.8.2023، بانکی ناوەندی 197 ملیۆن و 404 هەزار دۆلاری خستەبازاڕ، لەم برەدا تەنیا 30 ملیۆن و 620 هەزار دۆلاری بۆ ناوخۆ بووە، ئەمەش وایکرد جارێکی تر بەهای دۆلار بەرامبەر دینار هەڵکشایەوە.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی بە 964ـی وت، ئێستا دۆلار بە 153,500 دینار دەفرۆشرێت، بەراورد بە دوێنێ هەزار دیناری چووەتەسەر.

دەشڵێت: ئەوەی وایکرد دۆلار بەهاکەی دابەزێت ئەوەیە کە سێ رۆژ پێش ئێستا بانکی ناوەندی 70 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو، هاوکات پارەیەکی زۆری مامەڵەی وەرگرتنی دۆلاری لەلایەن هاوڵاتیانەوە بۆ حەواڵەی دەرەکی خەرجکرد، ئەمانە وایکرد بەهای دۆلار دابەزێت، بەڵام دوێنێ و ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بۆ کەمتریش دۆلاری خستە بازاڕەوە، ئەمە وایکرد دیسان بەهاکەی دابەزێت.