پلەکانی گەرما دابەزین و تۆز و خۆڵ بەڕێوەیە
964+
فەرمان سادق
لە کوردستان و عێراق، پلەکانی گەرما روویان لە دابەزینە، بەڵام ئەمجارەیان بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرایی با لە 20 کیلۆمەترەوە بۆ 30 کیلۆمەتر، ئەگەری تۆز و خۆڵ دەکرێت لە ناوەڕاست و باشووری عێراق.
هەرچی پەیوەند بە هەرێمی کوردستانە، درەنگانی شەوی رابردوو دەزگای کەشناسی بڵاویکردەوە، شەپۆلی گەرما کۆتایی هات و کەش فێنک دەبێت و ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما 6 بۆ 8 پلە دادەبەزن.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.8.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێ لەگەل ئەگەری تۆزێکی سووک لەکاتەکانی ئێوارە.
خێراى با / لەسەرخۆ و مامناوەند (15 – 20)کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (2-3 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
مەوداى بینین/ لەنێوان (6 – 8)کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.
سبەى هەینی 25.8.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ و مامناوەند (10 – 20)کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان (9 – 10)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 42 پلەى سیلیزى
سلێمانی:39 پلەى سیلیزى
دهۆک: 40 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 43 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 42 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 41 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 31 پلەى سیلیزى
سۆران: 38 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 44 پلەى سیلیزى