لە کەرکوک گەنجێک بە کەتەر خەڵتانی خوێن کراوە

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە گەڕەکی حورییەی کەرکوک، ئەمشەو دوو گەنج لەسەر کێشەی کۆنی نێوانیان دەبێتە شەڕیان و یەکێکیان بە کەتەر ئەوی دیکەیان خەڵتانی خوێن دەکات.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بنکەی پۆلیسی عروبە بە 964ی وت، شەڕەکە لە ئەنجامی هەبوونی کێشەیەکی کۆنی نێوان ئەو دوو گەنجە بووە، یەکێک لە گەنجەکان کە دوکانی جوانکاری ئۆتۆمبێلی هەیە بە کەتەر لەوەی دیکەی داوە.

سەرچاوەکەی پۆلیس ئەوەشی وت، باری تەندروستی بریندارەکە ناجێگیرە، تا ئێستا کەتەروەشێنەکە دەستگیرنەکراوە، هێزە ئەمنیەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەڵام هێشتا وتەی کەسی بریندار وەرنەگیراوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی