چوار مین دۆزراونەتەوە

دانیشتووانی ژمارەیەک گوندی گەرمیان لە بوونی مین ئاگادار دەکرێنەوە

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین هۆشداری دەداتە دانیشتووانی گوندی پاروێڵەی بچووک و گوندەکانی دەوروبەری لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، ئاگادار بن ناوچەیەک هەیە کە مینی لێیە و نابێت سەردانی بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21.8.2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین رایگەیاند، لە کێڵگە مینی (مقڕ سریەکە_C) لە گوندی پاروێڵەی بچووک لە سنووری ناحیەی پێباز، ژمارەیەک مینی دژەکەسی تێدا دۆزراوەتەوە، ەمەش دەرخەری ئەوەیە ئەو کێڵگە مینە کێڵگەمینێکی زیندووە.

مینەکان لەجۆرەکانی (Vs 50) سێ دانە و ڤالمارا یەک دانەن، بەڕێوەبەرایەتی مین دەڵێت، ” داوا لە دانیشتوانی گوندی ناوبراو و هاوڵاتیان دەکەین لە پێناو پاراستنی گیانی خۆیان و روونەدانی رووداوی نەخوازراو خۆیان بە دوور بگرن لە و کێڵگە مینە”.

جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای مین بە 964ـی راگەیاند، ئەو کێڵگە مینە رووبەرەکەی 100 هەزار مەترە و سێ بەشی پاککراوەتەوە، تەنیا 25 هەزار مەتری ماوە پاکبکرێتەوە.

بڕیارە کێڵگەکە لەلایەن تیمەکانی مینلابەری دەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/گەرمیان، بەتەواوەتی پاک بکرێتەوە.

مینلابەرەکانی هەولێر کەسێکیان رزگار کرد

مینلابەرەکانی هەولێر کەسێکیان رزگار کرد