ئاشتی بە ئەنجامێکی گەورە هیوای سەرکەوتنی بۆ گەرایەوە

+964
یادگار محەمەد – سلێمانی

لاوانی یانەی ئاشتی لە یاریگەی خۆی گۆڵبارانی سیروانی هەڵەبجەی کرد و هیوای بۆ سەرکەوتن بەدەستهێنایەوە.
لە گەڕی دووەمی خولی تۆپی پێی لاوانی یانەکانی کوردستان، یانەی ئاشتی لە یاریگەی خۆی میوانداریی سیروانی هەڵەبجەی کرد، بە درێژایی هەردوو گێمەکە یاریزانانی ئاشتی باشتر بینران و دواجاریش بە شەش گۆڵ رێزیان نا لە میوانەکەیان، گۆڵەکانی ئاشتی هەریەک لە باوان ستار لە خولەکی 4 و محەمەد حوسێن لە خولەکەکانی 7 و 53 رێکار سۆران لە خولەکی 59 و حوسێن عەلی لە خولەکی 87 و راستی ستار لە خولەکی 90 تۆمارکران.
ئاری محەمەد راهێنەری یانەی ئاشتی بە 964ـی وت، لە ئاستی یاریزانەکانی رازییە و توانیان بە ئاست و ئەنجام یارییەکە ببنەوە.
وتیشی، ئەم سەرکەوتنە گەورەیە دەبێتە پاڵپشتێکی باش بۆ یاریی داهاتوویان بەرامبەر سیروانی نوێ.
بەم سەرکەوتنە یانەی ئاشتی هیوایەکی بۆ گەیشتن بە قۆناغی چوارگۆشەی زێرین بۆ گەڕایەوە، کاتێک رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە یاریی دەستەبەرکردنی بلیتی دووەم بۆ ئەو قۆناغە لەگەڵ سیروانی نوێ  بەیەک دەگەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا