مۆبایلێکی نوێی وەن پلەس نمایش کرا

+964

پەرستۆ ساڵح

بە فەرمی كۆمپانیای (وەن پڵەس) مۆبایلێكی نوێی بە جۆرێکی دووبارە بەناوی (OnePlus Ace 2 Pro) لە چین نمایش کرد و بڕیارە دواتر بچێتە هیندستان.

ئەم مۆبایلە بە جێنیشینی مۆبایلی OnePlus Ace 2  دادەنرێت کە لە مانگی شوباتی 2023 نمایشکرا و  شاشەیەكی قەبارە 6.7 ئینجی هەیە لە جۆری OLED تێکڕای رووناکی تا 1.600 نیت پێکهاتووە. رامی LPDDR5 هەیە پاترییەکەی پێنج هەزار مللی ئەمپێرە .

لە رووی ئۆپتیکی کامێراوە مۆبایلەکە کامێرای سەرەکی دواوەی 50 مێگاپێکسڵ و  کامێرای سێڵفی 16 مێگاپێکسلە، لەگەڵ بارگاویکەرەوەی 150 واتی دوو بڵندگۆی ستێریۆ و دوو مایکرۆفۆن.

نرخی ئەم مۆبایلە نوێیە بە پێی رامەکەی دیاریکراوە بە نموونە 24 گێگابایت نرخی 550 دۆلارە و 16 گێگابایت 465 دۆلار، 12 گێگابایت 410 دۆلارە.