لە گەشتی هەواڵەکانەوە

دوو پەرستارەکەی هەولێر دەرکران

+964

ئەو دوو پەرستارەی لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر یارییان بە منداڵە ساوەکە دەکرد و وێنەیان گرت لە کارەکەیان دوورخرانەوە.

چوارشەممە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆدەبێتەوە رەنگە لایەک بە لایەکدا بخات و  لە بەرژەوەندی خەڵکی داوای هێنانە خوارەوەی نرخی کارەبا بکات.

ئەم بەیانییە کۆمەڵێک شۆفێری بارهەڵگر له‌ بازیان کۆبوونەوە، نارازی بوونیان دژی بڕیارێكی قایمقامیەت بوو کە پێیان وترابوو چیتر نابێت لەناو شەقام و کۆڵانەکان بوەستن.

گەشتوگوزاری زاخۆ کرێی سێ مانگی 10 ژنی خاوەن کار لە دوکانەکانی بازاڕی کۆنی زاخۆی گرتە ئەستۆی خۆی، بۆ ئەوەی ئیشەکەیان بکەوێتە سەر پێی خۆی و زەرەر نەکەن.

پەروەردەی سلێمانی 75%ـی پەرتووکی ساڵی نوێی خوێندنی پێگەیشتووەو لە چەند رۆژی داهاتوو دەست دەکات بە دابەشکردنی بەسەر قوتابخانەکاندا.