بە هۆی چەند وێنەیەک لەگەڵ هاوسەرەکەی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت
964+
عادل کانەبی
محەمەد شەهاب ئەفسەرێکی وەزارەتی بەگری عێراقە و لە پاسەوانی سنوور کاری دەکرد
بە هۆی چەند وێنەیەک لەگەڵ هاوسەرەکەی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت
محەمەد شەهاب پلەکەی بەرزکرایەوە بۆ عەقید
بۆ ئەو مەبەستە ئاهەنگی گێڕاو هاوسەرەکەی لە وێنەی پلە بەرزکردنەوەکە لەگەڵی بوو
ژن و پیاو پێکەوە کامێرامانیان بانگکرد و وێنەیان گرت
خاتوونی ماڵ وێنەکانی بڵاوکردەوە
هەر زوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هێرشیان کرایە سەریان و هەندێ کەس پێیان وتن ئەمە سوکایەتییە بە دامەزراوەی سەربازی
هەندێکی دیکەش وتیان زۆر ئاساییەو بگرە رێزی ژنەکەی گرتووە
وەزارەتی بەرگری عێراق لەسەر وێنەکان هاتە دەنگ و لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر عەقید محەمەد شەهاب پێکهێنا
خێزانەکەی عەقید محەمەد دوای ئەم رووداوە وتی:
دڵم بە پلە بەرزکردنەوەکەی خۆش بوو، من هەڵەبووم نەمزانی کە بڵاوکردنەوەی وێنە قەدەغەیە