مناڵێک چەند پارچەیەک زێڕ قووت دەدات

+964

هێڤی دێوالی -دهۆک

مناڵێکی حەوت مانگە لە پارێزگای دهۆک، چەند پارچەیەک زێڕ لە قورگی گیر دەبێت و دووچاری تەنگەنەفەسی دەبێ، دواتر بە رێگای نەشتەرگەری نازوور بۆی دەردەهێنرێت.

ئەمڕۆ ١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، منداڵێکی حەوت مانگان، بەهۆی گیربوونی پارچە زێڕێک لە قوڕگی، دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەو دەستبەجێ نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

دکتۆر نزار بەکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مناڵان لە پارێزگای دهۆک بە +964ـی رایگەیاند “مناڵێکی تەمەن حەوت مانگان، هێنرایە نەخۆشخانەی مناڵانی دهۆک، حاڵی پەرێشان بوو، لە تیشک دەرکەوت چەند پارچەیەک زێڕ لە قورگی گیربووە، دواتر بەڕێگای نەشتەرگەری نازور بۆی دەرهێنرا”.

وێنه‌ی تیشكی منداڵه‌كه‌ كه‌ پارچه‌ زێڕه‌ له‌ گه‌رووی وه‌ستاوه‌…فۆتۆ: 964+

دۆخی تەندروستی مناڵەکە ئێستا جێگیرە، هیچ گرفتێکی نەماوە

دکتۆر نزار بەکر وتیشی “دۆخی تەندروستی مناڵەکە ئێستا جێگیرە، هیچ گرفتێکی نەماوە”.

باوکی مناڵەکە قسەی بۆ +964 کردووەو دەڵێ؛ لەم رۆژانە چەند پارچەیەک زێڕمان لێ ون ببوو، بەڵام دوای ئەوەی دۆخی تەندروستی مناڵەکەمان تێکچوو، ئینجا زانیمان زێڕەکە لە قورگی ئەودایە، دوای نەشتەرگەری، ئێستا دۆخی باشە”.