12 ژەنیاری کورد دەچنە مۆسکۆ

زینوێ حەسەن

لە مۆسکۆ ساڵانە ئۆرکێسترای لاوانی جیهانی نمایشدەکرێت بۆیه‌كه‌مجاریش چه‌ند ژه‌نیارێكی كورد تیادا به‌شدارن.

چەند ژەنیارێکی کورد لەم ئۆرکێسترایە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئۆرکێسترای فیلهارمۆنی عەرەبی بەرهەمەکانیان پێشکەشدەکەن .

بۆ ئەم ساڵ لەم نمایشە لە کۆی 68 ژەنیار 12 ژەنیاریان کوردن  بەسەرپەرشتی حەسەن معتەز ژەنیاری ئامێری چەلۆ و مایسترۆی ئۆرکێسترا ئەلیکس رۆبن  بەرهەمەکانیان دەژەنن.

ئەمڕۆ 19-8-2023 لە کاتژمێر 9:00 لە پارکی زەریادیە لە مۆسکۆ  نمایشدەکرێت.