به سه‌دان هانده‌ری مه‌غریب له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بێبه‌ش ده‌بن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
به سه‌دان هانده‌ر له مه‌غریب رێگه‌یان لێ‌گیرا روو بكه‌نه قه‌ته‌ڕ بۆ هاندانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان، له قه‌ته‌ڕیش لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی مۆندیال داوا له‌و هانده‌رانه ده‌كه‌ن كه بلیتی یارییه‌كه‌یان نییه، له نزیك یاریگه‌ی ئه‌لبه‌یت نه‌وه‌ستن.
ئه‌مشه‌و “چوارشه‌ممه 14ی كانوونی یه‌كه‌م” له یاریی پێش كۆتایی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا و مه‌غریب رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
سه‌دان هانده‌ری مه‌غریبی، له كازابلانكای پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یان، بلیتی فڕۆكه‌شیان بڕیبوو، به‌ڵام نه‌یانتوانی به‌ره‌و ده‌وحه گه‌شت بكه‌ن، چونكه بلیتی چوونه‌ژووره‌وه‌ی یاریگه‌یان نه‌بوو، هه‌ر به‌م هۆكاره‌وه شه‌ش گه‌شتی فرۆكه‌ی نێوان كازابلانكا و ده‌وحه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
قەتەڕییه‌كان دەسەڵاتدارانی مەغریبیان ئاگه‌دار كرده‌وه، كه ناتوانن پێشوازی له هانده‌ری زیاتری مه‌غریبی بكه‌ن، چونكه قه‌ره‌باڵغی له فڕۆكه‌خانه‌ی ده‌وحه دروست بووه و شوێنی زیاتریش نییه.
به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌ی كازابلانكا، داوایان له جه‌ماوه‌ر كرد بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان و قه‌ره‌بووی پاره‌ی بلیته‌كانی فڕۆكه‌شیان بۆ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان كه ده‌یانویست به‌ره‌و ده‌وحه بچن، له فڕۆكه‌خانه ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و پشێوییان نایه‌وه، دا‌واشیان كرد لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكرێت، كه به‌ڵێنی دابینكردنی بلیتی یارییه‌كه‌یان پێدابوون.
هه‌ر سه‌باره‌ت به یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، لیژنه‌ی رێكخستنی مۆندیالی 2022 داوای له هانده‌رانی وه‌رزشی له ده‌وحه كرد، ئه‌وانه‌ی بلیتی یارییه‌كه‌یان نییه، له نزیك یاریگه‌ی ئه‌لبه‌یت كۆنه‌بنه‌وه، چونكه ته‌نیا ئه‌وانه ده‌چنه ژووره‌وه، كه بلیتی یارییه‌كه‌یان كڕیوه.
هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه‌كانی پاراستنی ئاسایش، ئه‌مشه‌و له ده‌وروبه‌ری یاریگه‌ی ئه‌لبه‌یت بڵاوه‌یان پێكراوه، كه یه‌كه‌مجاره له مۆندیالی قه‌ته‌ڕ به‌م ژماره زۆره هێزه‌كانی ئاسایش له به‌رده‌م یاریگه‌كانی مۆندیال ئاماده‌بن.
جێی باسه ئه‌مشه‌و یارییه‌كه‌ی نێوان فه‌ڕه‌نسا و مه‌غریب له یاریگه‌ی ئه‌لبه‌یت ده‌كرێت، كه جێگه‌ی 60 هه‌زار كه‌س ده‌بێته‌وه.