وێنه‌ى ئه‌مبوڵانسه‌كه‌ى شه‌قڵاوه ... وێنه: 964+
گه‌نجێكى شه‌قڵاوه ئه‌مبوڵانسێك بۆ نه‌خۆشییه كتوپڕه‌كان دابین ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گەنجێکی خێرخواز لە قه‌زاى شەقڵاوە، ئه‌مبوڵانسێكی بۆ نه‌خۆشیه كتوپڕه‌كان دابینكردووه. بۆ 964 یش ئاشكراى ده‌كات كه له‌دواى مردنى دایكییه‌وه به پێویستی زانیوه ئه‌و ئه‌مبوڵانسه دابین بكات.
ئێستا ئه‌مبوڵانسه‌كه ئاماده‌كراوه، به‌ڵام به‌شێك له كه‌لوپه‌له ته‌ندروستییه‌كانى ناوه‌وه‌ى ماون دابینی بكات، بۆیه وه‌ك خۆى ده‌ڵێت “ئێستا ئه‌مبوڵانسه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ى ته‌رم به‌كار ده‌هێندرێت تاوه‌كو ئه‌و پێداویستیانه‌ى بۆ دابین ده‌كه‌م”.
هه‌ڤاڵ حسێن شێخوه‌سانى، خاوه‌ن ئه‌مبوڵانسه‌كه به 964ـى وت، ده‌مێكه ئه‌و بیرۆكه‌ی هه‌یه، كه كارێكی خێرخوازى و درێژخایه‌ن ئه‌نجام بدات. به‌ڵام ده‌ڵێت “دوومانگ به‌ر له ئێستا كه دایكم وه‌فاتى كرد و به ئه‌مبوڵانسێك له‌هه‌ولێره‌وه هێنایانه‌وه‌ى شه‌قڵاوه زانیم كارى ئه‌و ئه‌مبوڵانسانه خێرێكى چه‌ند گه‌وره‌یه بۆیه بڕیارمدا به زووترین كات، جێبه‌جێی بكه‌م”.
هه‌ڤاڵ بۆ دابینكردنى پێداویستییه‌كانى ناو ئه‌مبوڵانسه‌كه‌ى داواى له نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌قڵاوه كردووه هاوكاری بكه‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێت، تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد “له ماوه‌ى نزیكى داهاتوودا ئۆكسجین و نه‌قاله‌ش بۆناو ئه‌مبوڵانسه‌كه دابین ده‌كه‌م”.
ناوبراو به‌پێویستى زانى ئه‌و ژماره موبایله‌ى بۆ بڵاوبكرێته‌وه كه له رێگه‌یه‌وه هه‌ر كه‌سێك له سنوورى شه‌قڵاوه پێویستى به ئه‌مبوڵانس بێت په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن.
ئەوەش ژمارەکەیه‌تی: 07504129095