پاڵەوانێکی کورد لە تایلەند ئامادەکاری دەکات

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

پاڵەوانێکی کورد لە وڵاتی تایلەند ئامادەکاری بۆ پاڵەوانیەتی جیهان دەکات.

هۆکار حەکیم پاڵەوانی یاری موای تای وەک خۆ ئامادەکردنێک بۆ پاڵەوانیەتی پرۆفیشناڵی جیهان، لە وڵاتی تایلەند چووەتە کەمپێکی مەشق و راهێنانەوە.

هۆکار حەکیم لە وڵاتی تایلەندەوە بە 964ـی وت، ماوەی 40 رۆژە وەک تاکە یاریزانی کورد لە یاری موای تای کەمپێکی مەشقی ئەنجامداوە، ئەوەش بۆ ئامادەکارییە بۆ پاڵەوانیەتی پرۆفیشناڵی جیهانی.

وتیشی، وڵاتی تایلەند یەکێکە لە وڵاتە بەهێزەکانی جیهان لە یاری موای تای و خاوەنی چەندین پاڵەوانی جیهانن، ئەویش سوودێکی زۆری لەو کەمپە وەرگرتووە.

هۆکار حەکیم لەمیانی مانەوەی لەو وڵاتە دوو یاری بەهێزی بەرامبەربە دوو پاڵەوانی جیهانی ئەنجامداوە و توانیویەتی لە یارییەکدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و لە یارییەکیشدا بە خاڵ دۆراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی