تەمەنی 16 ساڵە

پاش 27 رۆژ تەرمێک لە زێی گەورە دۆزرایەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

پاش 27 رۆژ بەرگری شارستانی هەولێر دۆزینەوەی تەرمێکی راگەیاند، کە لەکاتی مەلەکردن لە زێی گەورە خنکابوو، کەسەکە تەمەنی 16 ساڵە و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە.

بەرگری شارستانی لەو راگەیەندراوەدا کە 964 بینویەتی دەڵێت، پاش ئەوەی لە23.10.2025 ئاگادارکراينەوە بە رووداوی خنکانی هاوڵاتيیەك لە زێی گەورە، نزيك کەمپی دارە شەکران.

دوای گەڕانێکی چڕ وپڕ بۆ ماوەی 27 رۆژ، لەلايەن تيمی ژێر ئاوی خەبات، قەنديل، کۆيە و ئاکرێ، تەرمەکە دۆزرایەوە.

کاتژمێر3:30 خولەک بە تەرمەکە زانراوە، و خنکاوەکە ناوی “بڵند مەروان مەحمود”ە و تەمەن 16 ساڵ، کە کوردی رۆژئاوای کوردستان بووە و پيشەی قوتابی بووە.

بەرگری شارستانی هەولێر ئەوەی ئاشکراکردووە، لە کاتی مەلەکردن خنکاوە و تەرمەکەی رەوانەی پزيشکی دادی کراوە.

خوشک و برایەکى منداڵ لە مەلەوانگەى باخێکى گەشتیاریدا خ...

خوشک و برایەکى منداڵ لە مەلەوانگەى باخێکى گەشتیاریدا خنکان