پەردە ببەستە هاتوچۆ سزات نادات

964+

پێشەوا محەمەد

لە سلێمانی هەتا 20.10.2023 رێگە بە تاکسی و پاسەکانی هێڵی دەرەوەی شار دراوە پەردەی رەش بۆ جامی ئۆتۆمبێلەکانیان دابنێن.

سەندیکای شۆفێران رێگەپێدانەکەی بۆ ئەوە بۆ کردوون، تا یارمەتی ساردەکەرەوەی ئۆتۆمبێلەکان بدات و فشاری زۆر نەکەوێتە سەر بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە.

ئازاد ئەحمەد، سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی بە 964ـی وت، “لە 1.6.2023 تا 20.10.2023 رێگە بە تاکسی و پاسەکانی هێڵی دەرەوەی شارەکان دراوە ئەو پەردەیە دابنێن و یارمەتی ساردکەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە دەدات”.

وتیشی، “لەدوای ئەوە هەر شۆفێرێک ساردکەرەوە هەڵنەکات بۆ ماوەی سێ رۆژ ناهێڵدرێت نەفەر بار بکات”.