کەشناسی هەرێم: باران دەبارێت

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

بە پێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، سبەی هەینی و دووسبەی رۆژی شەممە، ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمەباران لە هەندێک ناوچەدا هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.8.2023، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژانی هەینی و شەممە ئاسمانی ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت.

“ئێوارەى رۆژى شەممە، بە هۆی چڕبوونەوەى هەورەکان لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى هەولێر، ئەگەری کەمێک نمەباران و هەورە تریشقە هەیە”، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن وای وت.

هەر بە پێی پێشبینییەکان، لە رۆژی شەممەدا پلەکانى گەرما یەک پلە نزم دەبنەوە.

لە هەرێمی کوردستان، رەوشی کەشوهەوا بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بەراورد بە هەفتەی رابردوو رووی لە دابەزین دەکات و هێواش هێواش کەشەکە فێنک دەبێتەوە و کاتی سەفرە و سەیرانە، نزمترین ئاستی پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەرانە کە 29 پلەی سیلیزیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی هەینی 18.8.2023 بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 43 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 41 پلەى سیلیزى

دهۆک: 43 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 46 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 44 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 29 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 44 پلەى سیلیزى

سۆران: 41 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 48 پلەى سیلیزى