وێنەی دوو تۆمەتبارەکە و ماتۆڕە دزراوەکە. فۆتۆ: پۆلیسی سلێمانی
لەسەر دزینی ماتۆڕی بەلەم لە دوکان دەستگیر کرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە قەزای دوکان کەسێک بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕی بەلەم و کەسێکی دیکەش لەسەر دزینی کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایل دەستگیر کران.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16.8.2023، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای تۆمارکردنی سکاڵایەکی یاسایی لەلایەن هاوڵاتییەکەوە کە ماتۆڕی بەلەمەکەی لێ دزرابوو، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت.
مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دوکان دەستیانگرتووە بەسەر ماتۆڕە دزراوەکەدا و دەیگێڕنەوە بۆ خاوەنەکەی.
بە پێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارێکی دیکە، کە کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایلی لە چەند مارکێتێک بردبوو، دەستگیر کرا.
تۆمەتبارەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە، پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.