به‌ هێلیكۆپته‌ر هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ی سلێمانی ده‌درێت

+964
دیلان محەمەد  – سلێمانی

ئاگرێت له‌ بناری چیای ئه‌زمه‌ڕ له‌ سلێمانی كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشیشی هه‌یه‌.

ئاگره‌كه‌ درێژبووه‌ته‌وه‌ بۆ نزیكی پشت پاركی هه‌واری شار و ئێستا تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی له‌ رێگه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌وه‌ خه‌ریكی كوژاندنه‌وه‌ و كۆنتڕۆڵكردنین، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی نییه‌.