داوا دەکرێت لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا گەرمیان و راپەڕین بگرێتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوا لە وەزارەتی کارەبا دەکات لێخۆشبوونی 15%ـی قەرزی کارەبا ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینیش بگرێتەوە.

ئەنجومەنەکە دەڵێت، کاتێک نووسراویان بۆ وەزارەتی کارەبا کردووە بۆ درێژکردنەوەی ئەو لیخۆشبوونە، لەگەڵ پارێزگای سلێمانی هەردوو ئیدارە سەربەخۆکەی تێکراوە، بەڵام لە وەڵامەکەی وەزارەتی کارەبادا تەنیا ناوی پارێزگای سلێمانی هەیە.

کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە 964ـی وت، “بە نووسراو داوامان لە وەزارەتی کارەبا کردووە ئەو قەرزە ئەو دوو ئیدارە سەربەخۆیەش بگرێتەوە”.

لە 23.7.2023 لێخۆشبوونی 15%ـی قەرزی کارەبا لە پارێزگای سلێمانی بۆ ماوەی سێ مانگ چووە بوواری جێبەجێکردنەوە.