بەشی رۆژئاوای بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی _ وێنە: 964
فەرمانگەیەکی سلێمانی 200 ملیۆن دیناری زیادەی موچەی گەڕاندەوە
+964
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
بۆ وەرگرتنی موچەی یەکێک لە هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای رۆژئاوای سلێمانی 200 ملیۆن دینار زیاد دەبێت و بۆ بانک دەگەڕێندرێتەوە.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە چەند لیژنەیەکی موچەی هەیە و هەریەکەیان بە جیا موچەی هۆبەکەی خۆی لە بانکەوە وەردەگرێت.
ئەو هۆبەیەی پارەکەی زیاد بووە هۆبەی فرۆشتنی وزە بووە.
دیاری عەبدولستار، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای رۆژئاوای سلێمانی بە 964ی راگەیاند، دوای ئەوەی دەرکەوت ئەو 200 ملیۆن دینارە زیاد بووە، بانکیان ئاگادار کردووەتەوە و نوێنەریان هاتووە و پارەکەیان رادەست کردووەتەوە.
وتیشی، “ئەوە یەکەمجارە لە بەڕێوبەرایەتییەکەیان پارەی موچە زیاد بێت”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا