چه‌ند دیمه‌نێكی لێدانى بیره‌كه‌ى گوندى گه‌ره‌وان... وێنه: قایمقامیه‌تى رواندز
لێدانى بیرێكی ئاو نه‌یهێشت گوندێكی دۆڵى ئاكۆیان چۆڵ ببێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى كه‌مئاوى، گوندى گه‌ره‌وانى خواروو سه‌ر به قه‌زاى رواندز خه‌ریك بوو چۆڵ ببێت، به‌ڵام خێرخوازێك بیرێكی بۆ لێدان و گونده‌كه‌ى به ئاوه‌دانى هێشته‌وه.
ماوه‌ى دوو ساڵه كه‌مئاوى بۆ خواردنه‌وه و كشتوكاڵكردن رووی له‌م گونده كردووه، ته‌نیا بیرێك له‌و گوندى ئاوى بۆ دابینده‌كردن و دواتریش له سه‌رچاوه‌ى ئاوى گوندى گه‌ره‌وانى سه‌روو به‌شێك ئاویان پێده‌درا.
ئه‌و بیره ئیزتیوازیه‌ى ئێستا بۆ ئه‌و گونده لێدراوه، به قوڵایی 263 مه‌تره، هه‌رچه‌نده ئاوه‌كه‌ى وه‌ك پێویست نیه، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك كێشه‌ى بێئاوى چاره‌سه‌ر كردوون.
ئه‌حمه‌د قادر، قایمقامى قه‌زاى رواندز، به 964ـى راگه‌یاند، له زۆربه‌ى گونده‌كانى دۆڵى ئاكۆیان كێشه‌ی كه‌مئاویان هه‌یه، به‌ڵام ده‌ڵێت، وورده ورده چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ن.
وتیشی “گوندى گه‌ره‌وانى خوارووش وه‌ك باقی گونده‌كانى دیكه ئه‌و كێشه‌یه‌ى هه‌بوو، به‌ڵام به‌لێدانى ئه‌و بیره نوێیه چاره‌سه‌ریان بۆ كرا.
دووپاتیكرده‌وه، تا ئێستا هیچ ماڵێك له‌و گونده، گونده‌كه‌ى به‌هۆى كه‌مئاوى به‌جێنه‌هێشتووه، به‌ڵام بێئاوی كاریگه‌رى كردووه‌ته سه‌ریان.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و بودجه‌یه‌ى بۆ وشكه‌ساڵى ته‌رخانكراوه، ته‌نیا ده‌توانن بۆ كرێی تانكه‌ر به‌كاری بهێنن كه ئاوى پاك گونده‌كانى ئه‌و سنووره دابین ده‌كات.
“پێشتریش چه‌ند ده‌رخسته‌یه‌كمان بۆ لێدانى بیری نوێ بۆ هه‌ندێك له‌و گوندانه‌ى دۆڵى ئاكۆیان داوه‌ته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ئێستاش داوایان لێكردوون ده‌رخسته‌كان نوێ بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى جێبه‌جێیان بكه‌ین”. ئه‌حمه‌د قادر واى وت.
گوندی گەرەوانی خواروو زیاتر له 200 خێزانى لێ ده‌ژیت و ژمراه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى زیاتر له هه‌زار كه‌سه.