گرافیکی 964
ئایا ئەوانەی دوێنێ لە پێنجوێن درۆن کوشتنی کارمەندی ئاسیاسێڵ بوون؟
964+
فەرهاد حەسەن
964 ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشكرا دەكات، كە لەناو ئوتومبێلە بۆردومانكراوەكەی سنووری پێنجوێن گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە كۆمپانیای ئاسیاسێل بە 964ـی وت، “كارمەندێكی بەشی هونه‌ری و بورجه‌كانی كۆمپانیاكەمان بەناوی حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د نۆزه‌ت یەكێکە لە قوربانیەكان”.
حه‌سه‌ن، فەرمانبەری ئاسیاسێله لە پارێزگای موسڵ، به ره‌گه‌ز عەرەبە و به‌مه‌به‌ستى سەردانی كچەكەی لە سنوری باشماخ هاتبوو، كە خوێندكارە لە كۆلیژی پزیشكی شاری سنە و بۆ ئه‌وه‌ى بیهێنێتەوە بۆ موسڵ.
دوو كەسەكەی تریان باوك و كچێك بوون بەناوی زیاد مستەفا خدر و كچەكەی كه لە دایكبووی ساڵى 2006 بوو دانیشتووی رەشیدیەی موسڵە .
ئه‌م سێ كه‌سه بەهۆی باری نا ئارامی لە موسڵدا ماوه‌یه‌كه له دهۆك ده‌ژین.
ئەو سەرچاوەیەی ئاسیاسێڵ وتیشی، بوونی ئەو كارمەندەیان لە سنووری قەزای پێنجوێن بۆ كاری كۆمپانیا نەبووە، بەڵكو بۆ كارێكی تایبەت بە خۆیان بووە.
تەنیا لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا، ئەوە چوارەم هێرشی درۆنیە بۆ سەر چوار ئۆتۆمبێل لەناو خاکی هەرێمی کوردستان کە نزیکەی 10 کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.