بەرگری شارستانی بۆ هاوڵاتیان؛ پێنج کاتژمێر چالاکیەکانتان سنووردار بکەن
964+
فەهمی نەبی
بەرگری شارستانی عێراقی دەڵێت، بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی توندی گەرمی، دیاردەی خۆربردی (ضربة الشمس) زۆردەبێت، گونجاو نییە هاوڵاتیان لە کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ تا کاتژمێر 4:00ی ئێوارە گەشت و چالاکیەکان ئەنجام بدەن.
ئەمڕۆ شەممە، دەزگای کەشناسی عێراق پێشبینیەکانی بۆ باری کەش و هەوا ئەوەیە، تا پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە شەپۆلی گەرمی بەتین بەردەوام دەبێت، لە بەشێکی بەرچاوی پارێزگاکان دەگاتە ئاستی پلەی نیمچە کوڵان.
بەرگری شارستانی عێراق، کۆمەڵێک رێنمایی داوەەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی، تایبەت بەچالاکی مرۆڤ لەم هەفتەیە، لەبەشێکی رێنماییەکان هاتووە، پێویستە رۆژانە بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر چالاکیەکانی خەڵک سنووردار بکرێت، ئەمەش بەهۆی زۆربوونی دیاردەی خۆربردی.
هاوکات لە رێنماییەکان ئەوەش هاتووە، لەو کاتانەی دیاریکراوە، لەبەر تایەی ئۆتۆمبێڵ و مەترسیەکانی گرینگە رۆیشتن نەکرێت، لەو کاتەی دیاریکراوە بەنزین لە ئۆتۆمبێڵەکانیان نەکەن.
بەرگری شارستانی، رێنمایی هاوڵاتیان دەکات، لەو کاتەی دیاریکراوە ئەگەر بەپێی رێدەکەن پێویستە سەرپۆشێک یان چەتریان لەسەر بێت بۆئەوەی کاریگەری خۆربردی لەسەریان دروست نەبێت.
یەکێکی دیکە لە رێنماییەکان ئەوەیە، داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت لەماڵ بوتڵی غاز لەبەر تیشکی خۆری راستەوخۆ دانەنرێت و ببرێتە شوێنێکی سێبەر.
کەشناسی عێراق ئەمساڵ هۆشداری ئەوەی داوە بەراورد بە ساڵی رابردوو باری پلەکانی گەرمی هەڵکشاوە و لەبەشێکی پارێزگاکانی عێراق تا 52 پلە رۆیشتووە، لەبەشێکی شارەکانی هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی ئەو پلەیە تۆمارکراوە.