خۆپێشانده‌رانی كفری بوونه‌ته دوو به‌ش و هه‌ندێكیان ناڕازین
+964
هونه‌ر فارس
دوای 32 رۆژ له گردبوونه‌وه و هه‌ڵدانی خێمه بۆ مانه‌وه له‌سه‌ر شه‌قام بۆ پێداگیریكردن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك داواكاری، ئه‌مشه‌و هاوڵاتیانی قه‌زای كفری، بریاریان دا خێمه‌کانیان كۆبكه‌نه‌وه و كۆتایی به گردبوونه‌وه‌كه بهێنن.
ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانی كفری متمانه‌یان به‌و به‌ڵێنانه كردووه، كه له لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و هه‌روه‌ها حزب و لایه‌نه‌كان پێیانداون، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك گه‌نجی قه‌زاكه، كه به‌شداریی گردبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه، متمانه‌یان به به‌ڵێنه‌كان نییه و داواكارن گۆڕه‌پانی گردبوونه‌وه‌كه چۆڵ نه‌كرێت و خێمه‌كانیش هه‌ڵنه‌گرن.
له ماوه‌ی رابردوو كۆمه‌ڵێك به‌ڵێن به خه‌ڵكی كفری دراوه بۆ باشتركردنی خزمه‌تگوزاری و ژیان و كاری خه‌ڵكی قه‌زاكه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا