پێشبڕکێیان کرد و وەرگەڕان

964
دیلان محەمەد جەزا

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی عەربەت پێشبڕکێیان کرد و کۆنتڕۆڵیان لەدەست دا و هەردووکیان وەرگەڕان.
بە پێی زانیارییەکانی دەست 964 کەوتوە، دوو ئۆتۆمبێلەکە بەیەکەوە پێشبڕکێیان کردووە و بەیەکەوە وەرگەڕاون، لە ئەنجامدا چوار کەس لە هەردوو ئۆتۆمبێلەکەدا بریندار بوون.