له خانه‌قین خۆپێشاندانه و داوای كاره‌با ده‌كه‌ن
+964
ژووری هه‌واڵ
ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانی خانه‌قین ئه‌مشه‌و هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی قه‌زاكه‌یان و ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر نه‌بوونی كاره‌با و خزمه‌تگوزاری ده‌ربڕن.
خۆپێشانده‌ران رێگه‌ی هاتوچۆیان گرتووه و تووڕه‌ن.
یه‌كێك له خۆپێشانده‌ران به 964ی وت، رێگه ناكه‌ینه‌وه مه‌گه‌ر به‌سه‌ر لاشه‌ماندا بڕۆن، ده‌بێت پارێزگاری دیاله بێته‌سه‌ر خه‌ت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “ئێمه كاره‌بامان ده‌وێت، بۆچی له به‌عقوبه كاره‌با فوله و له خانه‌قین نییه”.