ته‌نیا ئه‌مساڵ 60 كه‌س خنكاون

هه‌ر شوێنێك مه‌ترسیداربێت بۆ مه‌له‌كردن شریتی سوورى لێده‌درێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وەزارەتی ناوخۆ ده‌ڵێت، ئه‌و شوێنه‌ ئاویانه‌ى مه‌ترسی خنكانى هاوڵاتیانى له‌سه‌ره‌ ، شریتی سوورى لێده‌ده‌ن و داده‌خرێن.

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه‌ 964 له‌سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌كان و روماڵى رووداوه‌كانى خنكان ده‌ستیكه‌وتووه‌، لە ماوه‌ى شەش مانگی ئەمساڵ 60 هاوڵاتی لە ناوچە جیاوازەکانى هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك خنکاون.

وه‌زاره‌تى ناوخۆ، هه‌ریه‌ك له‌ دەستەی گشتی گەشتوگوزار و دەستەی پاراستن و چاككردنەوەی ژینگە و فەرمانگەی میدیا و زانیاری و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان و دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی دیكەى راسپارد هەڵمەتی ئاگاداركردنەوە و هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان و گەشتیاران بۆ خۆپاراستن لە مەلەكردن لەو شوێنە مەترسیدارانە دەستپێدەكەن.

له‌ راگه‌یندراوێكدا، وەزارەتی ناوخۆ داواى لە هاوڵاتیان و گەشتیاران و كۆمپانیایاكانی گەشتوگوزار كردوە “پابەند بن بە دووركەوتنەوە لەو شوێنانەی شریتی سوریان لێدراوە و هێما و تابلۆكانی قەدەغەكردنی مەلەیان لێ هەڵواسراوە”.

جەختیشكراوه‌تەوە، ئەو شوێنانەى مەترسیدارن و بەهیچ شێوەیەك ناكرێت مەلەیان تێدا بكرێت و بۆ مەلەكردن ناشێن و ڕێگاپێدراو نین.