پەروەردەی سلێمانی جۆ و گوێرەکە دەفرۆشێت
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بانگەوازێكی لەبارەی زیادکردنێکی ئاشکرا بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بڕی یەک تۆن جۆ لە جۆری بنەتۆو و گوێرەکەیەک دەفرۆشێت.
بەناز رەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بە نووسراوێک کە رێکەوتی ئەمڕۆی لەسەرە، رەزامەندی دەربڕیوە لەوەی رۆژی یەکشەممە 13.8.2023، لە ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ، زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی یەک تۆن جۆ و گوێرەکەکە بەڕێوەبچێت.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، گوێرەکەکە تەمەنی دوو ساڵە و نێرە، لە جۆری سمیتاڵە و لە بەشی پەروەردەی ئاژەڵی بەخێوکراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6.8.2023، بروسک بەهادین لە نووسینگەی بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە.