دوو برا لە زێی دوکان چارەنووسیان نادیارە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمشەو لە زێی دوکان، دوو برا کە خەڵکی کەرکوکن ئاو بردوونی و چارەنووسیان نادیارە.
هەردوو براکە، ئێوارەی ئەمرۆ هەینی، بۆ کات بەسەربردن لەگەڵ خێزانەکەیان چوونەتە قەزای دوکان.
عەمید عادل محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دوکان بە 964ی وت، یەکێک لە براکان مەلەی کردووە و شەپۆلی ئاوەکە بردوویەتی، دواتر براکەی دیکەی بۆ رزگارکردنی چووە بە هانایەوە، بەڵام تائێستا چارەنووسی هەردوکیان نادیارە.
بەوتەی ئەو بەرپرسەی پۆلیس بێت، هێزەکانیان لەگەڵ تیمی فریاگوزاری مەلەوانی سۆراغی دوو براکەیان دەستپێکردووە.