تەنیا خاڵێکیان هەیە
ئه‌نجامێكی دیكه‌ی خراپ بۆ یانه‌ی نه‌ورۆز
+964
یادگار محەمەد – سلێمانی
لە خولی تازەپێگەیشتوانی عێراق، یانەی نەورۆز لە یاریگه‌ی خۆیدا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بە یانه‌ی زه‌وڕا دۆڕا.
له یارییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانە نایابەکانی عێراق و لە کۆمەڵەی دووەمدا، یانه‌ی نه‌ورۆز له یاریگه‌ی زانكۆ له سلێمانی به ئه‌نجامی 0-2 گۆڵ به یانه‌ی زه‌وڕا دۆڕا.
گۆڵی یه‌كه‌می زه‌وڕا له خوله‌كی 49 کامەران ئەحمەد تۆماری كرد، له به‌رامبه‌ردا هەرچەندە یاریزانانی نەورۆز هەوڵی زۆریان دا ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام پێش تەواوبوونی یارییەکە بە خولەکێک، هومام خالید گۆڵی دووەمیشی تۆمارکرد و یارییەکەش به سوودی نه‌وره‌سه سپییه‌كانی به‌غدا كۆتایی هات.
فریاد ئەبوبەکر راهێنەری یانەی نەورۆز سەبارەت بە ئەنجامە خراپەکانی تیپەکەی بە 964ـی وت، “یەکەم وەرزە لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان بەشداریی خولێکی وا بەهێز دەکه‌ین، زۆربه‌ی یاریزانەکان ئەزموونی رکابەری ئەم جۆرە خولانەیان نییە”.
بەم شکستە یانەی نەورۆز لە دوای ئەنجامدانی چوار یاری، خاوەنی تەنیا یەک خاڵە و پلەی کۆتایی کۆمەڵەکەی گرتووە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا