بزانە هۆکارەکە چییە
بۆچی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له كه‌لار مه‌شق ده‌كات؟
+964
میلاد جه‌لال – كه‌لار
هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق له یاریی موای تای، كه‌مپێكی مه‌شقی له قه‌زای كه‌لار ده‌ستپێكردووه و تا 20ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
تیپه‌كه به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی عه‌ره‌بی له لیبیا و جیهان له توركیا ده‌كات.
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه محه‌مه‌د ماجید بۆ 964 ده‌ڵێت، كه‌لار كه‌شه‌كه‌ی گونجاوه و خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆرباشن، هه‌روه‌ها چه‌ند یاریزانێكی كهلاریشیان له تیپه‌كه‌دا بانگهێشت كردووه، بۆیه ئه‌و شوێنه‌یان بۆ كه‌مپه‌كه هه‌ڵبژاردووه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا