دیمەنی بایکۆتکردنی پزیشکان و کارمەندانی سلێمانی لەرۆژانی رابردوو. وێنە:964
ئەو شوێنانەی لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین بایکۆتیان کردووە
964+
ژووری هەواڵ
کۆمەڵێک فەرمانگە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین دەستیان بە بایکۆت کردووە، هەندێکیان لە دەوام ماون و کارناکەن، هەندێکی تریان دەوامیان جێهێشتووە، هەمووشیان یەک داواکارییان هەیە: دوو مانگە موچەمان وەرنەگرتووە، موچەمان بدەنێ بۆ ئەوەی کار بکەین.
بایکۆتەکە لە کاتی دەستپێکردنی دەوامی ئەمڕۆ سێشەممەوە هەیە، بەشی هەرە زۆری بایکۆتەکە لە دامودەزگا خزمەتگوزارییەکانە، وەک تەندروستی، شارەوانی، کارەبا، فریاکەوتنەکانی تەندروستیش دەڵێن لەبەر ئەوەی ئیشەکەمان پەیوەندی بە ژیانی خەڵکەوە هەیە جارێ رایناگرین، بەڵام ئەگەر تا 72 کاتژمێری دیکە موچەمان نەدەنێ ئێمەش ئیتر دەوەستین.
فەرمانبەرە مانگرتووەکان دەڵێن، تەنیا بە یەک موچەش رازی نابین، موچەکانی مانگی حوزەیران و تەمموزمان پێکەوە دەوێت، چونکە ئەوە 60 رۆژە موچەمان وەرنەگرتووە.
تائێستا ئەم فەرمانگەیانە بایکۆتیان کردووە:
سلێمانی
پەروەردەی سلێمانی
نەخۆشخانەی شار
هەڵەبجە
نەخۆشخانەی منداڵان
نەخۆشخانەی شەهید رەوف بەگ لە شارەزوور
کشتوکاڵی شارەزوور
گەرمیان
ئاوی دەوروبەری گەرمیان
بانکی خانوبەرەی گەرمیان
شارەوانییەکانی گەرمیان
شارەوانی رزگاری
کشتوکاڵی دەربەندیخان
شارەوانی دەربەندیخان
راپەڕین
کارەبای راپەڕین
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کێوەڕەش لە رانییە