وينه: 964+
براندێكی جیهانى په‌تاته‌ى هه‌ولێر به‌كارده‌هێنێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌مه‌ودوا په‌تاته‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر خوانى براندێكی جیهانى پێشكه‌شى كڕیاران ده‌كرێت و یه‌كه‌م هه‌نگاویش له چه‌ند وڵاتێكه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
ماكدۆناڵد، وه‌ك براندێكی خواردن له جیهاندا په‌تاته‌ى هه‌ولێرى ده‌ستنیشانكردووه و كشتو‌كاڵى هه‌ولێریش ئه‌و جۆره په‌تاته‌یه به باشترین ده‌زانێت بۆ به‌كارهێنانى له ژمه خواردنه‌كان .
هێمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، لقه‌كانى بڕاندى ماكدۆناڵد له چه‌ند وڵاتێكى كه‌نداو و ئوردن له‌رێگه‌ى گرێبه‌ستێكه‌وه په‌تاته‌ى هه‌ولێر بۆ ژه‌مه خواردنه‌كانى به‌كارده‌هێنێت.
ناوبراو ورده‌كارى گرێبه‌سته‌كه‌ى باس نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئاشكراكرد كه له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا 300 تۆن له‌و په‌تاته‌یه‌ى كه برانده‌كه داواى كردووه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و وڵاتانه.
سه‌ید موراد ده‌شڵێت، په‌تاته‌كه‌ى هه‌ولێر كه ماكدۆناڵد داواى كردووه تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه و كوالێتى زۆر باشه.
روونیكرده‌وه، به‌گشتى په‌تاته‌ى هه‌ولێر له دوو جۆر پیشه‌سازى به‌كار ده‌هێندرێت، یه‌كه‌میان بۆ خواردنى رۆژانه و دووه‌میشان بۆ كارگه‌كان كه ده‌كرێته چپس و فینگه‌ر.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، ئه‌مساڵ به هه‌زاران دۆنم زه‌وى به په‌تاته له هه‌رێمی كوردستان داچێندراون، كه زۆرترین رێژه‌ى ئه‌و چاندنه كه‌وتووه‌ته ده‌شتى ناوكووڕ له به‌رده‌ڕه‌ش سنوورى پارێزگاى دهۆك، كه ته‌نیا ئه‌مساڵ 25 هه‌زار دۆنم په‌تاته‌ى لێ چێندراوه، 300 هه‌زار تۆنیش به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌تى.