لە پاڵەوانیەتی عەرەب هەڵبژاردەی عێراق لە ئەردەنی بردەوە
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
لە پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێزی وڵاتانی عەرەب، هەڵبژاردەی عێراق سەرکەوت بەسەر ئەردەندا.
بەسەرپەرشتی فیدراسیۆنی تۆپی سەرمێزی جێهان و لە هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی زانکۆی سلێمانی، پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێزی هەڵبژاردەی وڵاتانی عەرەب بە بەشداری هەڵبژاردەکانی میسر، جەزائیر، تونس، قەتەر، سعودیە، بەحرەین، لوبنان، ئەردەن و عێراق درێژەی هەیە.
شاخەوان جەمال راهێنەری هەڵبژاردەی کچانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، تا ئێستا پڵەوانیەتییەکە لە ئاستێکی بەرزدایە و رکابەرییەکی بەهێز هەیە لە نێوان یاریزانانی بەشداربوودا.
وتیشی، پاڵەوانە کوردەکانی ریزی هەڵبژاردەی عێراق ئاستی بەرز پێشکەش دەکەن و بونەتە جێگەی سەرنجی ئامادەبووان.
لەم پاڵەوانیەتییەدا هەڵبژاردە بەشداربووەکان بەسەر پێنج ئاستی تەمەندا دابەش بوون، لە رکابەرییەکانی پاڵەوانیەتییەکە بۆ ئاستی پێشکەوتووانی کوڕان.
عێراق – ئەردەن 3 – 1
بەحرەین – قەتەر 3 – 1
لە ئاستی هەڵبژاردەکانی لاوانی کوڕان.
عێراق – سعودیە 1 – 3
بەحرەین – ئەردەن 3 – 0
بەحرەین – سعودیە 3 – 1
جەزائیر – ئەردەن 3 – 0
لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتوانی کوڕان.
عێراق – قەتەر 0 – 3
تونس – ئەردەن 3 – 0
عێراق – تونس 1 – 3
قەتەر – ئەردەن 3 – 0
لەسەر ئاستی بێچووەشێرانی کوڕان کۆمەڵەی یەکەم
قەتەر – ئەردەن 3 – 0
جەزائیر – لوبنان 3 – 1
قەتەر – جەزائیر 1 – 3
لوبنان – ئەردەن 3 – 1
لەسەر ئاستی بێچووەشێرانی کوڕان کۆمەڵەی دووەم
عێراق – میسر 1 – 3
سعودیە – بەحرەین 3 – 1
میسر – سعودیە 3 – 0
عێراق – بەحرەین 3 – 2
لەسەر ئاستی تیپی خونچەکان کۆمەڵەی یەکەم.
بەحرەین – قەتەر 3 – 0
قەتەر – لوبنان 3 – 2
لەسەر ئاستی تیپی خونچەکان کۆمەڵەی دووەم.
عێراق – ئەردەن 1 – 3
میسر – سعودیە 3 – 2
عێراق – میسر 0 – 3
سعودیە – ئەردەن 3 – 0
لەسەر ئاستی تیپی کچانی تازەپێگەیشتوان.
میسر – لوبنان 3 – 0
تونس – ئەردەن 3 – 0
پێداچوونەوە: توانا نەقی