٨٠٠ وه‌به‌رهێنه‌ری هه‌نگاری له كوردستانن
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
دوای سەردانەکەی سەرۆکی هەنگاریا بۆ کوردستان، له به‌دواداچونێكدا +964 ئاشکرای دەکات کە ٨٠٠ وەبەرهێنی هەنگاری لە بوارەکانی نەوت و پەروەردە لە کورستان کارد دەکەن.
هه‌ینی رابردوو نۆی كانوونی یه‌كه‌م، كاتالین نۆڤاك، سه‌رۆكی هه‌نگاریا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته هه‌ولێرو لەلایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم پێشوازی لێكرا.
كاتالین، بووه دووه‌م سه‌رۆك لە دوای فرانسوا هۆلاندى سه‌رۆكی پێشووى فه‌ڕه‌نسا کە به فه‌رمی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانى بکات.
له په‌یوه‌ندییه‌كى تەلەفۆنی +964 له‌گه‌ڵ كامل به‌رزنجی، به‌ڕێوبه‌ری نشینگه‌ی هه‌ولێر، له‌باره‌ى بوونى خه‌ڵكی هه‌نگاریا له هه‌رێمی كوردستان، ناوبراو ئاشكرایكرد كه “زیاتر له ٨٠٠ وه‌به‌رهێنه‌ری هه‌نگاری له هه‌رێمی كوردستانن و پێشبینیش ده‌كرێت ساڵی داهاتوو ئه‌و ژماره‌یه زیاتر بێت
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى له نشینگه‌ى هه‌ولێر هه‌یه، وه‌به‌رهێنه‌رانى هه‌نگاریا له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌شێكیان له‌بوارى نه‌وت و به‌شێكی دیكه‌شیان له بوارى په‌روه‌رده كار ده‌كه‌ن.
کامیل بەرزنجی زیاتر وتی “چاوەروان دەکرێت ساڵی داهاتوو وەبەرهێنانی هەنگاری لە سێکتەری کشتوکاڵ لە کوردستان وەبەرهێنان بکەن”.
زیاتر وتی “رووکردنە هەرێمی کوردستان لەلایەن وەبەرهێنەرانی هەنگاری و بیانی، دواى ئه‌و هه‌وڵه دێت كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا داوای كردبوو”.