له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كاره‌با گردبوونه‌وه‌

“له‌ هه‌ولێر نرخی یه‌كه‌ی كاره‌با شه‌ش قات زیادی كردووه‌”

+964
شۆڕش عه‌بدوڵا – هه‌ولێر

ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانی نیشته‌جێی سیتییه‌كان له‌ هه‌ولێر، له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان گردبوونه‌وه‌ و به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاره‌با به‌ سیستمی پریپه‌ید ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی.

یه‌كێك له‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌ گردبوونه‌وه‌كه‌دا بۆ 964 قسه‌ی كرد، ده‌ڵێت، حكومه‌ت مۆلیده‌ی له‌ سیتییه‌كه‌ی ئه‌وان هه‌ڵگرت و كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ دابین كردوون، به‌ڵام نرخه‌ی زۆر به‌رزكردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و ده‌ڵێت، مانگانه‌ به‌ نزیكه‌ی 500 هه‌زاریش ناتوانن كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن.

به‌ قسه‌ی ئه‌و هاوڵاتییه‌ بێت، پێشتر یه‌كه‌یه‌كی “وەحدە” كاره‌با به‌ 28 دینار بووه‌ و ئێستا به‌ 170 دیناره‌.

سیستمی پریپه‌ید به‌ جۆرێكه‌، وه‌ك ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆن، له‌ رێگه‌ی كارتی به‌ڵانسه‌وه‌ كاره‌با ده‌كڕیت.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا