سنووری وڵاتی بولگاریا. وێنە: Getty Images
“دوو کۆچبەری کورد لە بولگاریا گیانیان لەدەستدا”
ژووری هەواڵ
لە چەند رۆژی رابردوودا، دوو کۆچبەری کورد لە دارستانەکانی بولگاریا گیانیان لەدەستداوە، بە قسەی رۆژنامەنووسێکی بواری کۆچبەران.
دوو کۆچبەرەکە خەڵکی دەڤەری بادینانن.
رەنج پشدەری کە رۆژنامەنووسە و لە بواری کۆچبەریدا زانیاری دەگەیەنێت بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک گەنجی سنووری قەزای ئامێدی و ناحیەی شیلادزێ، بە قاچاغ و لە رێگەی بولگاریاوە ھەوڵیانداوە بگەنە وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام لەو ھەفتەیەدا دوو لەو کۆچبەرانە لەناو دارستانەکانی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.
دەشڵێت، هەردوو کۆچبەرەکە لە دوو رۆژی جیادا و لە هەمان شوێن گیانیان لەدەستداوە.
لەلایەکی دیکە ئاماژەی بەوەکردووە، 60 کۆچبەری کورد دوای شەش رۆژ مانەوەیان لەناو دەریای ئیجەدا، دواجار ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە گەیشتوونەتە کەناراوەکانی ئیتاڵیا.