خوێندکارانی قۆناغی 12 لە کاتی تاقیکردنەوەی خولی یەکەمدا - وێنە: 964
پەروەردەی عێراق بڕیاری داوە
چانسێکی تر بە قوتابیانی قۆناغی سێی ناوەندی دەدرێت
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە عێراق چانسێکی تر بە قوتابیانی قۆناغی سێی ناوەندی دراوە و هەرکامیان لە سێ وانە کەوتبێت دەتوانێت بەشداری تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بکات.
بڕیارەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.7.2023 وەزارەتی پەروەردەی عیراق داویەتی.
پێشتر بۆ بەشداریکردن لە خولی دووەمی تاقیکردنەوەکان دەبوو قوتابی لە دوو وانە زیاتر نەکەوتایە.
نەزیهە موسەوی، بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی کەرکوک بە 964ـی وت، “وەزارەت لەسەر داواکاری لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەو بڕیارەی داوە”.
لە شاری کەرکوک بۆ وەرزی خوێندنی 2022-2023 نزیکەی 13800 قوتابی بەشداریان لەت اقیکردنەوکانی بەکالۆری پۆلی سێ ناوەندنی کردبوو.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد