ڤیدیۆ: زیاتر له‌ 20 یاریزان له‌ هه‌ولێر ركابه‌ریی تێنس ده‌كه‌ن

+964
هێژا خه‌سره‌و

له‌ هەولێر و بەسەرپەرشتی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان، فیدراسیۆنی تێنسی کوردستان پاڵەوانیەتی تێنسی بۆ هەرسێ ئاستی تەمەنی 8-10-12 ساڵان رێکخراوه‌، کە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و تەنیا لەسەر ئاستی کوڕانه‌.

کەمال عه‌بدوڵا سەرپەرشتیاری پاڵەوانیەتییەکە لە لێدوانێکدا بە 964ـی وت: ئاستی یاریزانەکان زۆر باشە، زۆربەیان لە ریزی هەڵبژاردەی تێنسی عێراقن، بۆ ئەمجارە بڕیاریان دا پاڵەوانیەتییەکە لەسەر تەنیا لەسەر ئاستی کوڕاندا بکەنەوە، بەڵام لە داهاتوودا کچانیش بەشداریی دەکەن و پاڵەوانیەتی و خولیان بۆ دەکرێته‌وه‌.

وتیشی، “بیرمان لەوە کردووەتەوە ركابه‌

ریی جیاوازیی تەمەنەکان بگۆڕین بۆ سەرجەم تەمەنەکان”.

له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا زیاتر له‌ 20 یاریزان به‌شدارن و ركابه‌رییه‌كی به‌هێزی تێدا به‌دی ده‌كرێت و سبه‌ی كۆتایی دێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا