"دەبێ بەرگری لێ بکەین"

بەم سەری ساڵە لە شەقامی سالمەوە پەیامی ژینگەیی هەیە


دیلان محەمەد جەزا

گەنجێکی ژینگە پارێز لە سەوی سەری ساڵ خەمی ژینگەیەتی و پڕۆژەکەی هێناوەتە سەر شەقامی سالم، کە لە شێوەی زەوی دروستکردوە و پەیامی ژینگەیی هەیە.

دارەوان نەجم چالاکوانی ژینگەیی بە 964 وت، پڕۆژەکەی لە شێوەی زەوی دروست کردووە و باس لە دیوە خراپەکانی پیس کردنی ژینگە دەکات و ئەمشەو لە شەقامی سالم نمایشی کردووە، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان هۆشیار بکاتەوە.

دەرەوان باسی لەوەشکرد، دیوێکی دیکەی ئەو سەوزایی و جوانیەیە گەر ئاگاداری زەوی نەبین ئەوەش لە دەست دەچێت و دەبێت بەرگری لێ بکەین.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا