"بارمان پێنادرێت و لایەنێک کاسپییەکەی قۆرخ کردووە"
ژمارەیەک لە شۆفێرانی بارهەڵگر لە سلێمانی گردبوونەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ژمارەیەک شۆفێری بارهەڵگر لەسەر شەقامی تانجەرۆ لە سلێمانی گردبوونەوە و داواکارن باریان پێ بدرێت.
رزگار فەرەج ئەندامی ئەنجومەنی شۆفێرانی بارهەڵگر بە 964ـی وت، “لەبەر ئەوەی شۆفێرانی ئێرانی باج و گومرگ نادەن و بەهەرزان سووتەمەنی باردەکەن و دەگوازنەوە، بار نادرێت بە شۆفێرانی هەرێمی کوردستان و عێراق”.
باسی لەوەشکرد، لایەنێک کاسپیەکەی قۆرخ کردووە و ناهێڵێت ئەوان بار بکەن.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری