٤١ هەلیکار لە راپەڕینەوە

964+

هێمن بەکر – هەولێر

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین ٤١ هەلیکار رادەگەیەنێت بۆ دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست و هاوڵاتیانی دەڤەرەکە دەتوانن لە رێگەی فۆرمی ئۆنلاین داواکاریی پێشکەش بکەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ئیدارە سەربەخۆکە، خەڵکی ماوەی یەک هەفتەیان لەبەردەستە بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکان و وەرگرتنیش بەپێی کۆکردنەوەی زۆرترین خاڵە، کە یەکێک لە خاڵەکان کەسوکاری شەهیدانە.

هاوکات، پسپۆڕییەکان بریتین لە ئەندازیاری شارستانی (چوار کەس)، ئەندازیاری میکانیک (سێ کەس)، ئەندازیاری کارەبا (دوو کەس)، ئەندازیاری تەلارسازی (یەک کەس)، ئەندازیاری پلانسازی شار (یەک کەس)، ئەندازیاری جیۆلۆجی (دوو کەس)، ژمێریاریی بەکالۆریس (چوار کەس)، ژمێریاری دیپلۆم (چوار کەس) و کارگێڕی کار (دوو کەس).

هەر لە راگەیەندراوەکەدا، ئیدارەی راپەڕین دەڵێت، زانیاریی نادروست داواکارەکان لە کێبڕکێکە دەکاتە دەرەوە و دواتر ئەنجامەکانیش بڵاودەکەنەوە.