لە وێنەکە دەردەکەوێت ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی تێکشکاوە، فۆتۆ: 964
دەزگای ئاسایشی سلێمانی: رووداوەکەی تەکیەی کاکەمەند هێرشی درۆنی نەبووە
964+
توانا نەقی
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ناحیه‌ى ته‌كییه كاكه‌مه‌ندى هه‌ژاند و دواتر ده‌ركه‌وت ئوتومبێڵێك ته‌قیوه‌ته‌وه.
عەقید سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان تەواو دڵنیا بوونەتەوە کە تەقینەوەی ئەو ئۆتۆمبێلەی تەکیەی کاکەمەند هێرشی درۆنی نەبووە.
وتیشی، نازانن تا ئێستا هۆکارەکە چییە و نازانن ئۆتۆمبێلەکە بەنزین بووە یان غاز بەس ئەوەندە دەزانن کە هێرشی درۆنی نەبووە و دووکەس بریندار بوون و یەکێکیان شۆفێرەکەیە و ئەویتر هاوڵاتییەکی نزیک رووداوەکە بووە
هەر پاش کەمێک لە روودانی رووداوەکە 964 زانیاری ئەوەی دەستکەوت کە دووکەس بریندار بوون، یه‌كه‌میان ته‌مه‌نى 45 ساڵه له‌ناو ئوتومبێله‌كه بووه، دووه‌میشیان كاسبكارێكى ته‌مه‌ن 20 ساڵى ئه‌و ناحیه‌یه كه له‌نزیك شوێنى رووداوه‌كه خه‌ریكی گوێزفرۆشتن بووه.
سەرچاوەیەکی ئەمنیش لە کاتی رووداوەکەدا بۆ 964ـى راگه‌یاند “ئۆتۆمبێله‌که له جۆرى ئێکسترا بووە و کەسێکی تێدا بووە و لە یەکەمجاردا تەقیەوەتەوە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا.