لە ئیدارەی راپەڕین

ئەگەر چوویتە گەشت لەم نرخانە زیاتر نەدەیت بە کەپر و گەراج

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری راپەڕین بەدواداچوون بۆ نرخی دیاریکراوی کەپری گەشتیاری و گەراجەکان دەکات و هەرکەس سەرپێچی بکات سزایان دەدەن.

نرخەکان لە لایەن دەستەی گەشتوگوزارەوە دیاریکراون و بەڕێوەبەرایەتییەکە دەیەوێت دڵنیابێتەوە لە جێبەجێکردنیان.

نرخی کەپری بچووک لەنێوان 12 بۆ 15 هەزار دینارە، کەپری گەورە لەنێوان 15 بۆ 20 هەزار دینارە. مانەوەی شەوانە لە کەپر 1500 دینارە.

نرخ بۆ گەراجەکانیش دیاریکراوە، بەجۆرێک بۆ گەراجی بچووک لەنێوان 1000 بۆ 1500 دینارە، گەراجی گەورە سێ هەزار بۆ پێنج هەزار دینارە و گەراجیش بۆ پاسی بچووک 2000 بۆ 3000 دینارە.

ئارام پیرۆت، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، هەر شوێنێک پابەند نەبێت سەرەتا سزای مادی دەدرێت، ئەگەر بەردەوام بوو دواتر دادەخرێت.