ئێمباپێ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ته‌واو…پاریس ده‌ستبه‌رداری ئێمباپێ ده‌بێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی پاریس سانجێرمان ناوی ئێمباپێی له لیستی تیپه‌كه‌ی بۆ گه‌شتی ژاپۆن ده‌رهێنا و ئاماده‌یه بیخاته بازاڕی بۆڕسه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان.
ئه‌مڕۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی گه‌شتی ئاسیا ده‌ستپێده‌كات و سه‌ردانی ژاپۆن و كۆریای باشوور ده‌كات، له‌وێ بڕیاره چوار یاریی دۆستانه بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه، ناوی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می تیپه‌كه “كیلیان ئێمباپێ” له شانده‌كه‌دا نییه و له پاریس ده‌مێنێته‌وه.
رۆژنامەی لێکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، پاریس سانجێرمان لەسەر ده‌ستبه‌رداربوون و فرۆشتنی ئێمباپێ یەکلابووەتەوە و له 31ی ئه‌م مانگه‌وه پێشوازی له ئۆفه‌ری یانه‌كان ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، تا ئێستا هیچ راوێژ و په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌ردوو یانه‌ی پاریس و ریال مه‌درید نه‌بووه، به‌ڵام ده‌ڵێت “جگه له ریال مه‌درید هیچ یانه‌یه‌كی دیكه ناتوانێت ئێمباپێ بباته ریزه‌كانییه‌وه”.
ئێمباپێی 24 ساڵان، له‌لای خۆیه‌وه بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام پێشتر رایگه‌یاندووه، گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ ناكاته‌وه، كه له هاوینی 2024 كۆتایی دێت، یانه‌كه‌شی دوو بژاره‌یان پێداوه، یان نوێكردنه‌وه، یان رۆیشتن له‌م مێركاتۆیه‌دا.ل
له لایه‌كی دیكه‌وه رادیۆی مۆنتی کارلۆ، هه‌روه‌ها فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا، پشتڕاستیان کردەوە، ئێمباپێ لە ئەمڕۆوە بۆ فرۆشتنە، هەروەها یانە پاریسییەکە تا کۆتایی ئەم مانگە چاوەڕێ ناکات.
به پێی زانیارییه میدیاییه‌كان، نرخی گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ له نێوان 200 بۆ 230 ملیۆن یۆرۆیه و یانه‌ی ریال مه‌درید نزیكترین یانه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه.