زۆرترین چەک لە دهۆک تۆمارکراوە
وادەی رادەستکردنی چەکی بێ مۆڵەت کۆتایی هات
+964
شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر
ئەو ماوەیەی بۆ رادەستکردنی چەکی بێ مۆڵەت دیاریکرابوو کۆتایی هات، تا ئێستا بڕیاری درێژکردنەوە نەدراوە ، زۆرترین چەکی تۆمارکراو لە سنووری پارێزگای دهۆک بووە .
موقەدەم کارزان ئەمیر، وتەبێژی پۆلیسی هەرێم بە 964ـی وت، “ئێستا ئامارێک بەردەست نییە چەند چەک تۆمار کراوە ، بەڵام کەمترین چەکی تۆمارکراو لە پارێزگای سلێمانی بووە، زۆرترین جۆری چەکە تۆمارکراوەکانیش کلاشینکۆف و دەمانچەیە”.
وتەبێژی پۆلیسی هەرێم دەڵێت: ” لە دوای ئهو كاتهی دیاریی كرابوو بۆ تۆماركردنی چەکی بێ مۆڵەت، ئیتر چهكی بێ مۆڵهت بە چەکی قاچاخ هەژماردەکرێت، سزاکەی بریتی دەبێت لە لە زیندانیکردن لە نێوان ساڵێک تا سێ ساڵ، ههروهها پێبژاردن لە نێوان 2 تا 5 ملیۆن دینار”.
چەکی بێ مۆڵەت لە 90 بنکەی پۆلیس لەهەرێمی کوردستان تۆماردەکرێت.
بە گوێرەی یاسای ژمارە 2ـی چەک لە هەرێمی کوردستان، کە لە مانگی 3ـی 2022 لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند کراوە، ئەو کەسەی چەک هەڵدەگرێت، دەبێت تەمەنی لە 21 ساڵ کەمتر نەبێت، هەروەها کێشەی جەستەیی و دەروونی نەبێت، پاساوی گونجاوی هەبێت بۆ هەڵگرتنی چەک و پێشینەی تاوانی نەبێت .
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا