کارمەندێکی رێکخراوی CDO لە کاتی هەڵواسینی پۆستەرێکدا - وێنە: دارستان و پاوانی سلێمانی
هۆشیاری ئاگرنەکردنەوە لە گۆیژەی سلێمانی بڵاودەکرێتەوە
964+
پێشەوا محەمەد
دارستان و پاوانی سلێمانی بە هاوکاری رێکخراوی CDO هەڵمەتی هۆشیاری ئاگرنەکردنەوەی لە شاخی گۆیژەی سلێمانی راگەیاندووە.
هەڵمەتەکە بریتییە لە هەڵواسینی پۆستەر بە زمانی کوردی و عەرەبی.
دوای کەوتنەوەی چەند ئاگرێک لە شاخی گۆیژە هەڵمەتەکە راگەیەندراوە.
هاوکار جەلال، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، رێکخراوی CDO ئەرکی پاراستن و سەوزکردنی 200 دۆنم زەوی شاخی گۆیژەیان لە ئەستۆیە و ئەو پۆستەرانەیان بە مەبەستی هۆشیاری ئاگرنەکردنەوە بڵاوکردووەتەوە.
وتیشی، “ئەگەر ئاگریش بکرێتەوە دەبێت زۆر هۆشیارانە بکرێتەوە و پاشماوە جێنەهێڵدرێت و دووربێت لە پووش و پەڵاشی شاخەکە”.